لە بەغدا روویداوە

ژنێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە مێردەکەی لەگەڵ تۆمەتبارێک رێکەوتبوو بۆ رفاندنی منداڵەکەی

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی رووبەڕووبونەوەی تاوان لە شاری بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی کچێکی تەمەن 11 ساڵانەیان رزگارکردووە کە دایکی منداڵە دەستی هەبووە لە کردەی رفاندنەکە.

بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی رووبەڕووبونەوەی تاوان، ئەو تۆمەتبارەی لە بەغدا دەستگیرکراوە، منداڵێکی لەرێگەی قوتابخانە رفاندبوو، بەرامبەر ئازادکردنی داوای 500 هەزار دۆلاری لەباوکی منداڵەکە کردووە.

ئاشکرابوونی تاوانەکە ئەو کاتە بووە کە تۆمەتبارەکە لەڕێگەی واتس ئەپ نامەی بۆ باوکی منداڵەکە ناردووە و دیمەنی ئازاردانی منداڵەی نیشانداوە، دوای ئەوەی پۆلیس بەدواداچوونی بۆ دەکەن شوێنی حەشاردانی منداڵە رفێندراوەکە دەستنیشان دەکەن و ئازادی دەکەن.

دوای لێکۆڵینەوەکان ئەو کەسەی منداڵەکەی رفاندبوو دانیپێداناوە، دایکی منداڵەکە دەستی هەبووە لەکردەی رفاندنەکە، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە هاوسەرەکەی پێشووی کە لێی جیابوەتەوە و ئێستا لە تورکیا نیشتەجێیە، ئەمەش بەوتەی پۆلیسی رووبەڕووبونەوەی تاوان لە شاری بەغدا.

سێ‌ تۆمەتباری رفاندنی كچێكی سلێمانى دەستگیركران

سێ‌ تۆمەتباری رفاندنی كچێكی سلێمانى دەستگیركران