بزانه‌ چی كردووه‌؟

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شوێنكارێك ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، هه‌واڵى پێگه‌یشت كه‌ شوێنكارێكی شاره‌كه‌یان له‌ به‌رده‌مى دوكانه‌كه‌یدا دارێكی بڕیوه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌ك ئاگادار بكاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كابراى خاوه‌نكار داره‌كه‌ى له‌ بنى بنه‌وه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌ و ره‌گى داره‌كه‌ش به‌ بریندارى له‌سه‌ر زه‌وى ده‌بیندرێن.

رێبین نوره‌دین، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌رپێچییه‌ ژینگه‌یه‌یكان به‌ 964ـى وت، سه‌ردانى ئه‌و شوێنكاره‌یان كردووه‌ و بێ سێ و دوو راده‌ستى یاساى ده‌كه‌ن، چونكه‌ ده‌ڵێت “شوێنكاره‌كه‌ سه‌رپێچییه‌كی گه‌وره‌ى كردووه‌”.

وتیشی “هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان ته‌واوكردووه‌ بۆ راده‌ستكردنى ئه‌و شوێنكاره‌ به‌ پۆلیس و یه‌كشه‌ممه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێى رێنماییه‌كانى ده‌سته‌‌ى پاراستنى ژینگه،‌ بڕینى دار سزاى پێبژاردنى 500 هه‌زار دینارى له‌سه‌ره‌  و وتیشی “زۆرجاران دادوه‌ر كه‌سی سه‌رپێچیكار به‌ند ده‌كات”.

سه‌ره‌ڕاى هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌ك، هه‌ر به‌پێی رێمناییه‌كانى ده‌سته‌ى ژینگه‌، كه‌سى داربڕ له‌سه‌ریه‌تى چه‌ند دارێك له ‌شوێنى ئه‌وه‌ى بڕیویه‌تى بیچێنێته‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌: له‌ سۆران داربڕین به‌لێشاو ده‌...

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌: له‌ سۆران داربڕین به‌لێشاو ده‌ستیپێكردووه‌

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ فریاى "خاتوون شا " كه‌وت