ئەمڕۆ وانەبێژانی قەزای دوکان موچە وەردەگرن

توانا نەقی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی قەزای دوکان دابەش دەکرێت.

پەروەردەی دوکان بڵاویکردەوە، ئاگاداری بەڕیوەبەرەکانی قوتابخانەکانی سوورەکەیان دەکەن ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.11.2023 کاتژمێر 9:00 موچەکەیان دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان هەر مامۆستایەکیش لە جیاتی بەڕێوەبەر دەڕوات دەبێرت پێویستە مۆری قوتابخانەکەی پێبێت.