بە بڕێ دوو تۆن

هەنگوینی کوردستان گەیشتە قەتەر

964+

توانا نەقی

هەنگوینی خۆماڵی کوردستان بە بڕی دوو تۆن رەوانەی وڵاتی قەتەڕ کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆیەوە وێنەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بڵاوکردەوە کە لەسەری نوسراوە هەنگوینی کوردستان.

دەشڵێت، ئەو دوو تۆن هەنگوینی خۆماڵی هەناردەی قەتەڕ کرا و ئەمڕۆ گەیشتە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە.

حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە بەردەوامین و پاڵپشتی هەنگەوانانمان دەکەین.

لە ماوەکانی رابردووشدا جگە لە برجی ئاکرێ کە رەوانەی دەرەوەکراوە هەنارو سێوی بەرواری باڵاش رەوانەی بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێم کراوە.

سێوی بەرواری باڵا ئامادەیە بۆ بازاڕەکانی جیهان

سێوی بەرواری باڵا ئامادەیە بۆ بازاڕەکانی جیهان