لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە گوندێکی سەر بە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، بکوژەکە دەستگیر کراوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێری رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، رووداوی کوشتنەکە چەند رۆژێک بەرلەئێستا ئەنجام دراوە.

رێکخراوەکە دەڵێت، “ئەو ژنە پێشتر چەندان جاری تر بەهۆی لێدانییەوە لە لایەن هاوژینەکەیەوە چووەتەوە ماڵی باوکی، دوایین جاریش دوو رۆژ بەر لە کوژرانی گەڕاوەتەوە و هاوسەرەکەی کوشتوویەتی”.

بە پێی ئامارێک کە هەمان رێکخراو بڵاوی کردووەتەوە، ئەمساڵ 104 ژن لە ئێران کوژراون و 83ـیان کورد بوون، “زۆرینەشیان بە بیانووی نامووسەوە کوژراون”.

“ئەو ژنە ناوی مەرزییە شەشیەکانی بووە و خاوەنی دوو منداڵ بووە”، ئەوەش زانیاریی راگەیەندراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.

هەڕەشەی کوشتنی ژنان لە گەرمیان کەمی کردوە

هەڕەشەی کوشتنی ژنان لە گەرمیان کەمی کردوە