دیمهنێكب كارمه‌ندانى كاره‌با له‌كاتى كاركردن... وێنه: راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كاره‌با
12%ـى پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوونیش نامێنێت
كاره‌باى كارگه‌كانى وه‌به‌رهێنان به مه‌رج كه‌مده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و 12%ـى له كاره‌باى پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌كانى وه‌رده‌گیرا، نامێنێت و به‌مه‌رجیش نرخى كاره‌باى كارگه‌كانى وه‌به‌رهێنان كه‌مده‌كرێته‌وه.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كار لەسەر نەهێشتنی ئەو 12%ـى نرخى كاره‌با دەکەن كه به زیاده‌وه له پڕۆژه‌كانى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون وه‌رده‌گیرا.
وتیشی “دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی دانیشتووانی ئه‌م یەکانه کار لەسەر نەمانی ئەو رێژە دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدرێت”.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كاره‌با بۆ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تیش كارگه‌كان كراوه دواتر چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پاره‌ى كارگه‌كان و پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون.
به قسه‌ى وته‌بێژى وه‌به‌رهێنان، به نه‌مانى رێژه‌ى 12%ـى پاره‌ى كاره‌با له پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون بڕى پاره‌ى كاره‌با بۆ یه‌ك كیلۆ وات له 156 دیناره‌وه ده‌كرێته 100 دینار.
وتیشی “كارگه‌كانى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى ئاسن و چیمه‌نتۆ نرخى یه‌ك كیلۆوات له 120 دیناره‌وه ده‌كرێته 90 دینار و كارگه‌كانى دیكه‌ش، جگه له‌م دووانه‌ى سه‌ره‌وه نرخى یه‌ك كیلۆوات كاره‌ب له 144 دیناره‌وه ده‌كرێته 100 دینار”.
روونیشیكرده‌وه، جگه له كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ و ئاسن، به‌مه‌رج نرخى كاره‌با بۆ كارگه‌كانى دیكه كه‌مده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش پێویسته ئه‌و كارگانه هیچ قه‌رزێكی كاره‌بایان له‌سه‌ر نه‌مابێت.
پێشتر، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردبووەوە تێیدا هاتبوو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە یاسای ژمارە (6)ـی ساڵی 2021 ماددە (4)ـی بڕگەی (4)ـی ئەنجوومەنی وەزارەت پێیدراوە، دەتوانێت بە رەچاوکردنی بارودۆخی هاوڵاتییان پێشنیاز لەسەر کەمکردنەوە یان زیادکردنی پاڵپشتیی حکومەت بۆ نرخی کارەبا بکات.