لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ

دەستبەسەر تۆنێک باینجانی خراپبوودا گیرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر تۆنێک باینجانی خراپبوودا گیرا، کە بۆ خواردن نەشیاو بووە و لەناوبراوە.

بارەکە ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023 لە لایەن بنکەی چاودێری خۆراکی مەرزەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە بە 964ـی وت، “باینجانەکە خراپ بووبوو، هەوڵ درا بهێندرێتە ناو هەرێمەوە، بەڵام دەستی بەسەردا گیرا و لەناوبرا”.

مەرزی تەوێڵە – شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە وتیشی، “ئەو خواردن و کەلوپەلانەی تا دوو مەرجی حکومەتی عێراقیان تێدا نەبێت، راستەوخۆ لەناودەبرێن، بەڵام ئەوانەی لە وڵاتی ئێران شیاون و مەرجێکی حکومەتی عێراقیان تێدا نییە یان بۆ وڵاتی ئێران کێشەیان نییە دەنێردرێنەوە”.

دەستبەسەر تۆن و نیوێک نەبات و هەنجیری وشکدا گیرا

دەستبەسەر تۆن و نیوێک نەبات و هەنجیری وشکدا گیرا