کارمەندێکی کۆمسیۆن یارمەتی دەنگدەرێک دەدات تا پەنجەمۆر بکات _ وێنە: ئەرشیفی 964
ئاگاداری خەڵک دەکەن
ئۆفیسی هەولێر پەنجەمۆری ئەوانە وەردەگرێ کە نەیانتوانی دەنگ بدەن
964+
ئەحمەد مستەفا
نەخوێنەوەی پەنجەمۆر ئەو کێشەی کە لە دوو دەنگدانی رابردووی هەردوو هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق و پەڕلەمانی کوردستان روویدا، ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی ناچار کردووە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنیان بنێ.
ئۆفیسەکە بانگەوازی لەوانە دەکات، کە لە پڕۆسەی دەنگدان گرفتەکەیان هەبووە، با بچن سەردانیان بکەن، تیمیان ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆرەکانیان نەدەخوێندرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024، ئۆفيسى هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بانگەوازەکەیدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، دەستیانکردەوە بە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و نوێکردنەوەی داتای دەنگدەران و وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو دەنگدەرانەی کە ئامێرەکان لە رۆژی دەنگدان پەنجەیانی نەدەخوێندەوە.
ئۆفیسەکە باسی لەوەکردووە، دابەشکردنی کارتی هەڵبژاردنی بایۆمەتری بەسەر ئەو دەنگدەرانەدا کە کارتەکانیان وەرنەگرتووە، دەستیپێکردووەتەوە، کۆمسیۆن داوای لە دەنگدەران کردووە لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 3:00ی پاشنیوەڕۆ سەردانی نزیکترین بنكەى تۆمارکردن بکەن و بەڵگەنامەی فەرمیش لەگەڵ خۆیان ببەن.