دووانیان داخران

لە تەقتەق چوار بەنزیخانە دەستەکەیان کەشف بوو

964+

ژووری هەواڵ

لە کۆیە چوار بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ بە داخستن و پێبژاردن سزادران.

ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، دوو بەنزینخانە هەریەکە و بە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار سزادراون، دوو بەنزینخانەکەی دیکەش یەکێکیان بە ملیۆنێک و 100 هەزار دینار و ئەوەی دیکەشیان بە بڕی ملیۆنێک و 900 هەزار دینار سزادراون.

لەو چوار بەنزینخانەیە دەکەونە ناحیەی تەقتەق، دووانیان داخراون، یەکێکیان بۆ ماوەی سێ رۆژ و ئەوەی دیکەشیان بۆ ماوەی چوار رۆژ.

بە وتەی قایمقامی کۆیە، نمونەی بەنزینی ئەو چوار بەنزینخانەیە نێردراوە بۆ تاقیگە و دەرکەوتووە کوالێتی بەنزینەکانیان خراپە.

پێشتریش لە سەرەتای ئەم مانگەدا، لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ، قایمقامیەتی کۆیە بەنزینخانەیەکی بە بڕی دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار سزادا و دایخست.

بەنزینخانەیەک بە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار سزا درا

بەنزینخانەیەک بە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار سزا درا