یانەی قوەی جەوییە. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
خشتەی یارییەکان ببینە
ئه‌مڕۆ قوه جه‌وییه ئه‌ركی ئاسان نییه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی له ئێران، رووبه‌ڕووی یانه‌ی سپاهان ئه‌سفه‌هان ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌یه و كاتژمێر 09:00ی شه‌و ده‌كرێت، له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌شدا كاتژمێر 07:00 یاریی نێوان ئۆلمالیكی ئۆزبه‌كستانی و ئیتحادی سعودی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا ئیتیحاد له پله‌ی یه‌كه‌مه کە 9 خاڵی هه‌یه، جه‌وییه و سپاهانیش هه‌ریه‌كه‌ی 7 خاڵیان هه‌یه، سپاهان به گۆڵی زیاتر له پله‌ی دووه‌مه.
یانه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی، كه یاریی رابردوو له هه‌ولێر له ئیتیحادی برده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌وڵی بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی داهاتوو، به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌مڕۆشی ئاسان نییه و سپاهان له یاریگه‌ی خۆیدا پێناچێت به ئاسانی ده‌ست له خاڵه‌كانی یارییه‌كه به‌ربدات.
به‌شێك له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ئۆلمالیكی ئۆزبه‌كستانی – ئیتیحادی سعودی 07:00
دوحێلی قه‌ته‌ڕی – ئیستقلال دوشنابه‌ی تاجیكستانی 07:00
سپاهانی ئێرانی – قوه جه‌وییه‌ی عێراقی 09:00
نه‌سڕی سعودی – پێرسپۆلیسی ئێرانی 09:00.