گەڕایەوە پێشەنگ
ریال مه‌درید قادیشی لوول كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆمار كرد و گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی لالیگای ئیسپانیا.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی 14ی خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ له یانه‌ی قادێشی برده‌وه.
رۆدریگۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد و بێلینگهامیش گۆڵێك، كه له خوله‌كه‌كانی 14، 64 و 74 تۆمار كران.
به‌م بردنه‌وه‌یه ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 35 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كاتی، تا سبه‌ی جیرۆنا یاریی خۆی له‌م گه‌ڕه‌دا به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بیلباو ئه‌نجام ده‌دات.
ریال مەدرید یارییەکەی بەبێ حەوت یاریزانی سەرەکی و گرنگ ئەنجام دا، کە سەرجەمیان پێکانیان هەیە.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆ:
ڤیاڕیال 3-1 ئۆساسۆنا
ریال سۆسیداد 2-1 سێڤییا.