مەشقەکانی ریال مەدرید فۆتۆ: پەیجی یانەکە
راهێنەر کێشەی هەیە
ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید چۆن یاریی ده‌كات؟
964+
سۆما حه‌كیم زاده
ئه‌مڕۆ له خولی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی هه‌یه، کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش به‌هۆی پێكانی به‌شێك له یاریزانه‌كانی، ناچاره به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاریی بكات.
له گه‌ڕی 14ی خولی ئیسپانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر قادێش یاریی ده‌كات.
ریال مه‌درید كۆمه‌ڵێك یاریزانی هه‌یه تووشی پێكان هاتوون، ئه‌وانیش “كۆرتوا، كیپا، چوامینی، كاماڤینگا، میلیتاو، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئارده گوله‌ر”.
رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانی نووسیویه‌تی، ئه‌نچیلۆتی ناچاره ئه‌مڕۆ گۆڕانكاریی زۆر له پێكهاته‌كه‌ی بكات، به تایبه‌تی به هۆی پێكانی چوامینی و كاماڤینگا، ره‌نگه تۆنی كروس له پێش به‌رگریكاره‌كان یاریی پێ بكات، هه‌رچه‌نده ئالاباش ده‌توانێت وه‌ك به‌رگری یاریی بكات، به‌ڵام ره‌نگه به كواڵێتیی خۆی نه‌توانێت له‌و شوێنه‌دا یاریی بكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، جگه له‌وه ئه‌نچیلۆتی بژارده‌ی دیكه‌شی هه‌یه، له‌وانه ڤالڤێردی، كه ده‌توانێت له به‌رگری ناوه‌ڕاست یاریی بكات، به‌ڵام ئه‌ویش 180 خوله‌ك یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه له دوو یاریی رابردووی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور بۆ مۆندیالی 2026، هه‌روه‌ها گه‌شتێكی دوورودرێژی كردووه له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ مه‌درید، بۆیه پێده‌چێت ماندووبوونی پێوه دیار بێت.
پێشبینیی ده‌كرێت پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ یاریی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر قادێش به‌م شێوه‌یه بێت:
گۆڵپارێز: ئه‌ندرێ لۆنین
به‌رگری: كارڤاخال، رودیگێر، ئالابا، مێندی
ناوه‌ڕاست: ڤالڤێردی، تۆنی كرووس، لوكا مۆدریچ، بێلینگهام
هێرشبردن: رۆدریگۆ و خۆسێلۆ.
له خولی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 08:30 یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر قادێش یاریی ده‌كات.