دوو تانکەری سووتەمەنی بوون

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

964+

زەید کۆچەر

لە نزیک گوندی کەورەسۆر لە نێوان بەردەڕەش و کەڵەک رووداوێکی هاتوچۆ دروستبووە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 رووداوەکە لە نێوان دوو تانکەری سووتەمەنیدا بووە بە بارەوە.

عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، پێنج تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

محمد سالح  بەڕێوەبەری تەندروستی کەڵەک بە 964ـی وت، تاوەکو ئیستا کەسێک گیانی لەدەست داوە لە رووداوەکە، شۆفیر بووە و بە رەگەز تورکە و بەڵام ژمارەی بریندارەکان دیار نیین تاوەکو ئیستا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی