فێستیڤاڵێکیان رێکخستووە
سریانەكانی كەركوك پارە بۆ خانەی بەساڵاچوان كۆدەكەنەوە
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
سریانەكانی كەركوك لە فستیڤاڵێكی خێرخوازیدا، خواردن و جلوبەرگی کلتوری خۆیان نمایش دەکەن و داهاتەكەی كۆدەكەنەوە بۆ خانەی بەساڵاچوانی كەركوك.
ئەمڕۆ هەینی سریانەكانی كەركوك جلوبەرگی رەسەنایەتی و خواردنە جۆراوجۆرە فۆلكلۆریەکانی خۆیان نمایشكرد و بڕیاریانداوە داهاتەکەی بدەن بە خانەی بەساڵاچوان.
وەسەن سماعی بەشداربووی فێستیڤاڵەکەیە بە 964ی وت، “سریانەکانی كەركوك بەردەوام دەستپێشخەری کاری خێرخوازیان هەبووە، بڕیارە کۆتایی هەفتە داهاتەکەی بگەیەنین بە خانەی بەساڵاچوان”.
بەوتەی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، ساڵانە كریستیان و سریانەكانی كەركوك چەندین چالاكی جۆراو جۆری لەم شێوەیە ئەنجام دەدەن و داهاتەكەی دەدرێت بە توشبوانی شێرپەنجە و خانەی بەساڵاچوان و ژنانی كەم دەرامەت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی