حیسابە بانكییه‌كانی بەتاڵن

ئەفسانەكه‌ی بارسا لە لێواری مایەپووچبووندایە

964+
سۆما حه‌كیم زاده‌

حیسابە بانكییه‌كانی بەتاڵن بەهۆی قەرزی باجەوە، بۆیه‌ دەست بەسەر دوو موڵکی رۆناڵدینیۆی ئەستێرەی پێشووی یانەكانی بارسێلۆنا و میلاندا گیرا، به‌مه‌ش له‌ لێواری مایەپووچبووندایە.

میدیاكانی به‌ڕازیل بڵاویان كرده‌وه‌، پشکنەرانی باج فەرمانیان کردووە کە سەروەت و سامان و موڵکەکانی رۆناڵدینیۆ لە ریۆ دی جانیرۆ و ریۆ گراندە دو سول هەڵسەنگێندرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دانەوەی هەر قەرزێک، کە ئەستێرەی پێشووی بەڕازیل له‌سه‌ری بێت.

شوێنی وردی ئەم موڵکانە ئاشکرا نەکراوە، بەگوێرەی میدیاکانی بەڕازیل، پشکنەرانی باج، دوای ئەوەی زانیان کە هەژمارە بانکییەکانی بەتاڵە، چوونەتە سەر موڵکه‌كانی ئەو ئەفسانەیە.

لە مانگی تشرینی دووەمی 2018 ئۆتۆمبێلە لوکس و کارە هونەرییەکانی رۆناڵدینیۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەڕازیلەوە دەستی بەسەردا گیرا، بەهۆی قەرزەکانی کە لەسەر رێکخراوە خێرخوازییەکەی بوو.

به‌ڕازیل رۆناڵدۆی نوێ بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی ده‌كات

به‌ڕازیل رۆناڵدۆی نوێ بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی ده‌كات