دەچێتە کام یانە؟

“مۆدریچ بلیتی فڕۆكه‌ی به‌ره‌و سعودیه‌ كڕیوه‌”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

خۆزێ فیلیکس دیاز، سەرنووسەری رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، ئاشکرای کرد، لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید نزیکە لە پەیوەندیکردن بە خولی سعودیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

هەرچەندە مۆدریچ ئۆفەرەکانی پێشووی خولی سعودی رەتکردەوە، بەڵام دیاز ئاماژە بە ئەگەری پەیوەندیکردن دەکات بۆ وەرزی داهاتوو.

دیاز ئاماژەی بەوەدا کە مۆدریچ بلیتێکی لە مەدریدەوە بۆ ریاز كڕیوه‌، هەروەها یانەی هیلال نزیكترین یانه‌یه‌ یاریزانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكات.

هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، پێشبینیش دەکرێت خولی سعودیە ببێتە شوێنێکی داهاتوو یاریزانه‌كه‌، چونكه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ ئارەزوو ده‌كه‌ن مۆدریچ ببه‌نه‌ ریزه‌كانیان.

بڕیارە ئەو یاریزانە تا کۆتایی وەرزی ئێستا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەردەوام بێت، چونکە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا رێگەی رۆیشتنی پێنادرێت، چونكه‌ یانه‌كه‌ به‌ ده‌ست پێكانی چه‌ند یاریزانێكی ده‌ناڵێنێت.

ئایا مۆدریچ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت؟

ئایا مۆدریچ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت؟