قایمقامیەتی ئاکرێ وا دەڵێت
لە پێنج ساڵدا تەندروستی ئاکرێ سێ ملیار دیناری بۆ خەرجکراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى ئاكرێ ده‌ڵێت، له ماوه‌ى پێنج ساڵدا، بایی زیاتر له سێ ملیار دینار پێداویستى ته‌ندروستی بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاكه‌ى كڕدراون.
كڕینى ئه‌م پێداویستیه ته‌ندروستیانه له نێوان ساڵانى 2019 تاوه‌كو 2023 بووه.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى قایمقامیه‌تى ئاكرێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، 14 ئامێری ته‌ندروستى جۆراوجۆر له رێكه‌وتى جیاجیا به بڕى 490 ملیۆن دینار كڕدراون و چوار ئامێریش له‌لایه‌ن پارێزگارى دهۆكه‌وه به‌جیا دابینكراون.
بڕى 252 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنى كارگه‌یه‌كى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان و دابینكردنى ئامێر و پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌م كارگه‌یه و هه‌روه‌ها دروستكردنى كووره‌یه‌ك بۆ پاشماوه پزیشكییه‌كان بۆ هه‌مان نه‌خۆشخانه دابینكراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م لیسته، بیانه‌یه‌ك بۆ بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحیه‌ى دینارته به بڕى یه‌ك ملیار و 28 ملیۆن دینار دروستكراوه، بیناى راوێژكارییه پزیشكیه‌كان به بڕى 500 ملیۆن بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گوڵان و دروستكردنى به‌شی قه‌سته‌ره‌ش بۆهه‌مان نه‌خۆشخانه به‌بڕى 850 ملیۆن دینار دروستكراوه.
كۆی گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى سنوورى ئاكرێ خه‌رجكراوه، بڕى سێ ملیار و 120 ملیۆن دینار بووه.