هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا لە پارێزگای هەڵەبجە. فۆتۆ: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
تەلەفریکی بۆ دادەندرێت
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە ئەحمەدئاوا جێبەجێ دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
پارێزگای هەڵەبجە و بە تایبەت سەیرانگای ئەحمەدئاوا، دەبێتە خاوەنی یەکەم کۆمەڵگەی گەشتیاری، کە بۆ یەکەمجار تەلەفریک دەبرێتە پارێزگاکە.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی گەشتیاری کە تەلەفریک، هۆتێل، ریستورانت لە خۆی دەگرێت و سەرجەم رێکارە ئیدارییەکانی تەواوبوون و لە لایەن وەبەرهێنەرێکەوە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، “ئەو پڕۆژەیە بۆ ئەو سەیرانگایە و پارێزگای هەڵەبجە زۆر گرنگە و دەبێتە هۆکاری راکێشانی زیاتری گەشتیار بۆ سنوورەکە”.
وتیشی، “پڕۆژەی دیکەی گەشتیاری لە سنوورەکە هەن، بەڵام ئەو پڕۆژەیە یەکەم کۆمەڵەگەی گەشتیارییە و یەکەمجاریش تەلەفریک ببرێتە ئەو سنوورە”.
هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەکانی کوردستان هەژمار دەکرێت و سەرچاوەیەکی باشە بۆ راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.
“سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگی و کارئاسانییەک، کە ببێتە هۆی زیادکردنی پڕۆژەکانی گەشتیاری و بازاڕی کوردستان ببووژێنێتەوە”، ئەوەش قسەی ئیبراهیم عەبدولمەجیدە.