هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کێ کاندیدە؟
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان دیاریی ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشەممە 22.11.2023 په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی نائاسایی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ ئەنجامبدات، دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پۆسته‌كه‌ی لابرا.
چه‌ند رۆژێكه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان “ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران” بەتاڵه، دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لابرا و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه له‌سه‌ر سكاڵای له‌یس دولێمیی په‌رله‌مانتاری پێشوو بوو.
راگەیاندنی په‌رله‌مانی عێراق کارنامەی دانیشتنی تایبەتی ئه‌مڕۆی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی بڵاوکردووەتەوە، کە ساڵی دووەمی یاسادانان و خولی دووەمی یاسادانان دەبێت، لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکە لە کاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
بڕیاره له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكرێت، كه پشكی لایه‌نه سونییه‌كانه.
تا ئێستا به پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه كاندیدن، له‌وانه شه‌علان كه‌ریم و هه‌یبه حه‌لبوسی.