دیمەنی پەنگخوارنەوەی ئاو لە بەحرکە رۆژی 3.11.2023. وێنە: 964+
به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت
بۆچی ئاو له هه‌ولێر په‌نگ ده‌خواته‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هۆكاری په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو له چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر كرا، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌درێت، هۆشدارییش درایه خاوه‌ن پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون، كه زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌كانی ئاو و باران نه‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21.11.2023 له دیوانی پارێزگا و به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
تێیدا باس له كێشەی پەنگخواردنەوەی ئاو لە چەند شوێنێکى شارى هەولێر كرا و بەدواداچوون و دەستنیشانکردنى هۆکارى دروستبوونى ئەو حاڵەتە و دووبارە بوونەوەى قسه‌وباسی لێكرا، کە گەلێک جار دەبێتە هۆى زیانگەیاندن بە بەشێک لە هاوڵاتییان و دروستبوونى ئاستەنگى هاتوچۆ لە چەند شەقامێکی گشتیی شارى هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند، قائیمقامى دەشتى هەولێر، بەڕێوەبەرانى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆ، رێگاوبان، وەبەرهێنان و شارەوانییەکان بەوەکالەت، سەرۆکى شارەوانیى هەولێر، بەڕێوەبەرانى ناحیەکانى دارەتوو، بەحرکە، بەڕێوەبەرانى ئاودێرى، شارەوانى 2، ناوەندى قەیرانەکان، ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر به‌شدار بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له رۆژانی رابردوو به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی بارانبارین مه‌ترسی لافاوی نه‌بوو، به‌ڵام له چه‌ند شوێنێك ئاو په‌نگی خوارده‌وه و كێشه‌ی دروست كرد و زیانی به هاوڵاتیان گه‌یاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى هەولێر بەشداربووانى کۆبوونەوەى راسپارد، لە زووترین کاتدا هەریەک لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى خۆى و لە ئاست بەرپرسیاریەتى، بە دواداچوون و دیراسەیەکى ورد بۆ چارەسەرکردنى ئەو هۆکارانە بکات و لە چوارچێوەى راپۆرتێک بۆ پارێزگاى هەولێر بەرزى بکەنەوە بۆ چارەسەرکردن و دووبارەنەبوونەوەیان.
هه‌روه‌ها به پێی راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، كه له په‌یجی فه‌رمیی پارێزگا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له کۆبوونەوەکەدا تەئکید لەوەکراوه‌ته‌وه بە هیچ شێوەیەك نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و خاوەن پڕۆژه‌یەكى نیشتەجێبوون بکرێت، کە ده‌ستدرێژی كردبێتە سه‌ر رێڕه‌وی ئاو، یان به شێوه‌یه‌ك لە شێوەکان لە چوارچێوەى پڕۆژەکانیان زێدەڕۆییان کردبێتە سەر رێڕەوى سروشتى ئاوى باران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ هۆشداریدان بە هەموو ئەو کەس و لایەن و خاوەن پڕۆژانەى نیشتەجێبوون کە سەرپێچیان ئەنجامداوە، لە سەر ئەرکى خۆیان سەرپێچیەکان هەڵگرن و چارەسەرى گرفتەکان بکەن، بەپێچەوانەوە لە بەرامبەر هەر کەموکوڕى و کەمتەرخەمییەک و حاڵەتێکى دیکەى لە مشێوەیەى ئه‌گەر دووبارە رووبداتەوە و ببێتە هۆى زیانگەیاندن بە هاوڵاتییان، هەریەکه و بەئاستى خۆى بەرپرسیار دەبێت و رووبەڕووى لێپرسینەوە و رێکارى یاسایی دەبێتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدا دوێنێ دووشه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 47 پرۆژەی لافاو لە سنوری هەولێر جێبەجێ دەکرێن و حکومەت بڕی 38 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردوون.
وتیشی، بەشێک لە پرۆژەکان بریتین لە گەورەکردنی بۆکس کەلڤەردی ژێر شەقامەکان لەسەر رێرەوەکان لە 14 شوێنی جیاجیای شاری هەولێر و دروستکرنی رێرەوی نوێی ئاوی سروشتی باران.