کێ دابینی کردووە؟

ئامێرێک بۆ چاودێریکردنی جوڵەی زەوی لە کوڕەداوێ دانرا

964+

ژووری هەواڵ

لە وێستگەی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی کورەداوێ، ئامێرێک بۆ چاودێریکردنی جوڵەی پلێتەکانی زەوی دانرا و فەرمانبەرانی وێستگەکە فێرکران چۆن بەکاری بهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.11.2023، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، خوێندکارێکی زانکۆی بەرلین بۆ جیۆفیزیا ئامێری GPSـی دابینکردووە بۆ وێسگەی تۆماركردنی بوومەلەرزەی كورەداوێ.

ئەو خوێندکارەی زانکۆی بەرلین، ئەندازیاری پێوانەیی و جیۆفیزیایە و بۆ دکتۆرا دەخوێنێت، توێژینەیەک ئەنجامدەدات و بۆ ئەو مەبەستە هەرێمی کوردستانی پێباش بووە.

پێشتریش لە سەرەتای ئەم مانگەدا، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی لەگەڵ زانکۆیەکی ئەڵمانی و کۆمپانیایەکی ئەمریکی، بە مەبەستی پێوانەکردنی رێژەی بەرگەگرتنی زەوی لە کاتی بوومەلەرزە، ئامێری تایبەتمەندیان هێنایە 60 شوێنی پارێزگاکە.

لە سلێمانی ژاوەژاوی زەوی پێوانە دەکرێت

لە سلێمانی ژاوەژاوی زەوی پێوانە دەکرێت