پیاوی هاتوچۆکەی هەولێر گۆڕدرا
964+
توانا نەقی
بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دوای چەندین ساڵ وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گۆردراو کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دانرا.
بە پێی نوسراوێکی فەرمی هاتوچۆی هەولێر بە ژمارە 36797 لە رێکەوتی 21.11.2023 دەرکراوە فازل حاجی لە پۆستی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دوورخرایەوە و لە شوێنی عەقید هێمن حەمەدئەمین لە شوێنەکەی دانرا.
لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، فازڵ حاجی بووەتە بەرپرسی بنکەی هاتوچۆی ناحیەی دارەتوو بەوەکالەت.
فازڵ حاجی لە پۆستێکیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە، لەپاش 13ساڵ کارکردن ومانەوە لەپۆستی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ گواسترامەوە بۆ بەشێکی تر لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.
دشڵێت، “پیرۆزبایی لە وتەبێژی نوێی هاتوچۆی هەولێر دەکەم و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکەی بۆ دەخوازم”
عەقید هێمن حەمەدئەمین بە 964ـی وت، لە ئەمڕۆوە دەستبەکاربوون وەک وتەبێژی نوێی هاتوچۆی هەولێر لە جێگەی فازڵ حاجی.
عەقید هێمن خاوەنی بڕوانامەی یاسا، کۆلێژی سەربازی و پەیمانگای تەکنیکی بەشی راگەیاندن.