دەستکەوتەکانی رۆناڵدۆ و پەیکەرێکی لە سعودیە نمایش دەکرێت. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لە سعودیە
پەردە لەسەر پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ لادرا
+964
سۆما حەکیم زادە
لە مۆزەخانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی لە سعودیە، پەردە لەسەر پەیکەرێکی ئەستێرەکە لادرا.
لە سعودیە و لە چوارچێوەی “وەرزی ریاز” مۆزەخانەی رۆناڵدۆ کرایەوە، کە ئارەزومەندانی تۆپی پێ و هاندەرانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەتوانن دەستکەوتە تاکەکەسی و تیمییەکانی ئەم یاریزانە گەورەیە ببینن.
.ئەم مۆزەخانەیە بۆ نمایشکردنی سەرجەم دەستکەوتە گرووپی و تاکەکەسییەکانی ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە لە ژیانی وەرزشیدا دروستکراوە و وێنەیەکی پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم مۆزەخانەیەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.
بە هەماهەنگی خودی رۆناڵدۆ، هێڵی کاتیی ژیانی وەرزشی ئەم یاریزانە و گرنگترین خەڵاتەکانی تیپ و تاکەکەسی، لەوانەش پێڵاو و تۆپە زێڕینەکانی، لەم مۆزەخانەیەدا بۆ خەڵک نمایش دەکرێن.