لە لایەن بەرگری شارستانیی هەولێرەوەیە

65 خاڵی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو

پێشەوا محەمەد

بەرگری شارستانیی هەولێر 64 خاڵی هۆشیارکردنەوەی سەبارەت بە مەترسییەکانی لافاو بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات چاوکراوە بن بەرامبەر دروستبوونی لافاو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 19.11.2023 رایگەیاندووە، باشترین هاوکاریy هاوڵاتیان زوو پەیوەندیگرتنە بە ژووری کۆنتڕۆڵەکانمینەوە بە ژمارە 115 و 125 تاکو بە زووترین کات بتوانن تیمەکانی فریادڕەسی بەرگری شارستانی پێیان بگەیەنن.

ئەو هۆشیارییانەی بەرگری شارستانیی هەولێر بڵاویکردوونەتەوە:

*چاودێریی دەوروبەرەکەتان بکەن چی ڕوودەدات.

*چاودێریی رادیۆی کەشوهەوای تەلەفزیۆن و رادیۆ ناوخۆییەکان بكەن یان سۆشیالمیدیا بۆ پرسی تایبەت بە هەواڵ.

*ئەگەر هۆشداریی لافاوێکی خێرا بۆ ناوچەکەت درا، دەستبەجێ سەرکەون بۆ شوێنی سەلامەت و بەرز.

*لافاو خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە.

*لە ناوچە نزمەکان دەربچن کە تووشی لافاو دەبن.

*ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە ڕێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە.

*کۆکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکان پێش کارەسات.

*ئاوی خواردنەوە پڕ بکەرەوە.

*ئەو خواردنانەی کە پێویستیان بە گەرمکردنەوە و لێنان نییە دابینیان بکەن.

*پارەی نەختی.

*دەرمان و پێداویستیی فریاگوزاری سەرەتایی.

*جلوبەرگ و پۆشاکی پێویست.

*چرای دەستی.

*بەڵگەنامە گرنگەکان.

*ئامادە بە بۆ چۆڵکردن.

*ئەو شوێنانە دیاری بکە کە دەبێ بچیت.

*رێگاکانی گەشتە بەدیلەکان دیاری بکە کە تووشی لافاو نابن.

*پلان دابنێ چی لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانت بکەیت.

*تانکیی غازی و بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکەرەوە.

*لەگەڵ خێزانەکەت باسی پلانەکانی لافاو بکە.

*بڕیار بدە لە کوێ کۆدەبنەوە ئەگەر جیابوونەوە.

*کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکە کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، دەتوانرێت پەیوەندیی پێوە بکرێت.

*دڵنیابە لە هەموو ئەندامێکی خێزانەکەت زانیاری و پەیوەندییەکانی هەیە.

*موڵک و ماڵی خۆت بپارێزە.

*گواستنەوەی کەلوپەلی بەنرخ و مۆبیلیات بۆ ئاستێکی بەرزتر.

*مادە مەترسیدارەکان وەک بۆیاخ، رۆن، قڕکەر و پێداویستیی پاککردنەوە دوور بخەرەوە. یان بیانگوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.

*ئامێرە کارەباییەکان داببڕە.

*ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستاویت دەست لە هیچ کەرەسەیەکی بارگاوی و کارەبای مەدە.

*کەلوپەلی دەرەوە بهێنە ناو ماڵەوە یان بە باشی بیانبەستە، ئەمەش مۆبیلیات و سەبەتەی زبڵ و شتە جوڵاوەکانی تر دەگرێتەوە.

*دەرچەی هەوا گۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ رێگریکردن لە لافاو.

*مەگەر ناچار بیت ئەگەرنا شۆفێری مەکە.

*ئەگەر پێویست بوو شۆفێری بکەیت، بە وریاییەوە گەشت بکە.

*دڵنیابە ئۆتۆمبێلەکەت سووتەمەنیی پێویستی هەیە.

*ڕێگا پێشنیارکراوەکان بەپێی رێنمایی هاتوچۆیی پەیڕەو بکە.

*دوور بکەوەرەوە ناوچە کارەساتبارەکان. رەنگە بوونی تۆ رێگری بکات لە رزگارکردن یان ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکانی تر و بتخاتە مەترسیی زیاترەوە.

*چاودێریی رێگاکانی شۆردراو و زەوی و دارە کەوتووەکان یان هێڵەکانی کارەبا بکەن.

*لە شەودا وریابن کاتێک ناسینەوەی مەترسییەکانی لافاو قورسترە.

*ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە وەستا، وازی لێبهێنە ژیانی خۆت گرنگتر بەرچاوبگرە.

*ئەگەر ئاو لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەت بەرز بووە، دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە بەجێبهێڵە، بە خێرایی سەرکەوتن بۆ سەر زەوییە بەرزەکان بڕۆن.

*هەرگیز بە رێگا لافاواوییەکاندا لێ مەخوڕن، بووەستە، بگەڕێوە، تا دووچاری خنکان نەبیتەوە.

*لەوانەیە جێگاو رێگاکە شۆردرابێتەوە.

*تەنها لە چەند ئینجێک ئاودا دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەت لە دەست بدەیت.

*لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکەت سەرئاو بکەوێت بۆیە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بەهۆی کەمتر لە دوو پێ ئاوەوە سەرئاو بکەون.

*بە ئۆتۆمبێل بە دەوری بەربەستەکاندا مەڕۆن، سوڕانەوە و بە رێگایەکی تردا سەلامەترە.

*دوور بکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ هاتووە و هەوڵ مەدەن ئەو شوێنانە پێیاندا تێپەرن.

*دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاوییەکان.

*دەستبەجێ شوێنەکە چۆڵ بکە، ئەگەر پێت وایە مەترسیت لەسەرە یان ئامۆژگاری کرایت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت.

*خێرا مامەڵە بکە و خۆت رزگار بکە نەک کەلوپەلەکانت.

*پێش ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە هەراسان بیت، خۆت زووتر بچۆ بۆ شوێنێکی سەلامەت.

*پێویستە خێزانەکان تەنها یەک ئۆتۆمبێل بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لە یەکتر جیا نەبنەوە و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.

*پێش رۆیشتن خزمەتگوزاریی ئاو و غاز و کارەبا بکوژێنەرەوە بۆ دڵنیایی زیاتری ماڵەکانتان.

*ماڵەکەت پارێزراو بکە هەموو دەرگا و پەنجەرەکان قوفڵ بکە.

*ئەگەر ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرای بڕۆ بۆ ئەوێ.

*هەرگیز هەوڵ مەدە بەناو ئاوی رژاودا بڕۆن یان مەلە بکەن لەبەر ئەوە مەترسیی زۆری تیادایە.

*ئەگەر ئاوی رژاو لە سەرووی پاژنەی پێیەکانتەوەیە بووەستە و بە رێگایەکی تردا بڕۆن.

*ئەگەر بە خێرایی بجوڵێت، ئاو بە قووڵیی شەش ئینج دەتوانێت لە پێکانت بتخاتە خوارەوە.

*ئاگاداربە خەڵک بە ئاوی لافاودا دەڕۆن  و دەخنکێن.

*هەرگیز ڕرێگە مەدە منداڵان یاری بە دەوری ئاوی بەرز، ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و رووبارەکاندا بکەن و لێیان نزیک نەبنەوە.

*ئەگەر کەسێک کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە یان گیری خوارد پەیوەندی بگرن بە بەرگریی شارستانییەوە.

*بۆ گیرخواردوان و رزگارکردنیان کەرەسەی گونجاو بەکاربێنن ئەگەر دەتوانیت شتێک فڕێ بدەیت بۆ قوربانییەکە کە یارمەتیی بدات لە دەستپێگەیشتن و سەلامەتی، وەک تایەی یەدەگ، یان پەتێکی بەهێز. یان راهێڵەیەکی داری پتەو.

*بەخێرایی پەیوەندی بکەن بە (115-125) و پەیوەندی بکەن بۆ یارمەتی و هاوکاریتان و زانیاریی شوێنی دروست بدەن.

*چاوەڕێ بکەن تا سەلامەت دەبن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانتان.

*مەگەڕێنەوە بۆ ناوچە لافاواوییەکان تاوەکو میری و بەرگریی شارستانی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەلامەتە ئەو شوێنانە.

*ئەگەر بینایەک لافاوی بەرکەوتبوو  پێش چوونە ژوورەوە پشکنین بکەن بۆ سەلامەتیی خۆتان و ماڵ و مناڵەکانتان.

*ئەگەر بینایەک هێشتا بەرکەوتەی لافاوی بوو یان بە ئاوی لافاو دەورە دراوبوو هەرگیز مەچۆ ناو بیناکەوە.