بەڕازیل چی لێهات؟
پێرێز نایه‌ڵێت ئه‌نچیلۆتی بڕوات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید پلانی هه‌یه گرێبه‌ستی كارلۆ ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی ئه‌مه‌ی بڵاوكرده‌وه، هه‌رچه‌نده گرێبه‌ستی ئه‌نچیلۆتی له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، به‌ڵام به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئانچیلۆتی بۆ دوو ساڵی دیكه‌ش له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
له ماوه‌ی رابردوو قسه‌ی ئه‌وه هه‌بوو ئه‌نچیلۆتی له هاوینی 2024 ببێته راهێنه‌ری به‌ڕازیل، سه‌رۆكی تۆپی پێی به‌ڕازیلیش له ماوه‌ی پێشوو رایگه‌یاند، نزیكه له‌گه‌ڵ كارلۆ رێكبكه‌ون، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه هه‌ر خۆی ره‌زامه‌ندیی كۆتایی له‌سه‌ر رێككه‌وتن نه‌دا.
به گوێره‌ی ریلڤیۆ، پێرێز پێی وایه ئه‌نچیلۆتی كه‌سێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه به‌رده‌وام بێت.