کای هاورتز وێنە: سۆشیال میدیا
ئایا سەرکەوتوو دەبێت؟
نایگلسمان رۆڵێکی نوێ بە کای هاڤێرتز دەدات
964+
سۆما حەکیم زادە
کای هاوڤێرتز شەوی رابردوو لە شوێنی بەرگریکاری چەپ بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یایری کرد و له شوێنێكی نوێی پێكهاته‌ی مانشافت ده‌ركه‌وت.
شه‌وی رابردوو ئه‌ڵمانیا له به‌رلین به 2-3 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی توركیا دۆڕا.
یاریزانه‌كه خۆی وەک یاریزانیکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر یاریی كردووه، به تایبه‌تی كه له یانه‌ی چێڵسی بوو، به‌ڵام له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو راهێنه‌ر وه‌ك به‌رگریكاری لای چه‌پ به‌شداریی پێكرد، ئه‌مه‌ش بووه جێی سه‌رنجی هانده‌رانی مانشافت.
نایگلسمان راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەو كاره‌ی بۆ میدیاكانی ئه‌ڵمانیا وتی، هیچ ترسێکم نییە، چونکە دەزانم ئەمە دەرفەتێکە بۆ هاوڤێرتز، بۆ ئەوەی رۆڵی سەرەکی خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا نیشان بدات.
هاوڤێرتز وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و تەنانەت توانی گۆڵی یەکەمی تیپەکەی تۆمار بکات، بەڵام بە هەڵەیەک لێدانێكی سزای بە تورکیا دا، کە هەرگیز نکۆڵی لێناکرێت.
ناگیلسمان هەروەها وتی: “کای هەموو شتێکی هەیە لە رووی كێش و خێرایی و کوالێتی و هەستکردن بە بەرپرسیاریه‌تی، بۆ ئەوەی لە پێگەیەکی وادا یاریی بکات، بەڵام لەبیرت نەچێت ئه‌و یاریزانێکی ئاستبەرزی جیهانییە”.