ئاگری دوایین هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر. وێنە:964+
ئەمریکا و ئێران
61 هێرش و 60 بریندار
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوو بەرپرسی ئەمریکی کە داوایان کرد ناویان ئاشکرا نەکرێت، رایانگەیاند، سەربازێکی ئەمریکی بە سووکی بریندار بووە، ئەمەش لە دوایین زنجیره هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق و به گشتی تا ئێستا 60 سه‌رباز بریندار بوونه.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه، ئەمریکا، ئێران و ئەو گرووپه چەکدارانەی کە پاڵپشتییان دەکات، بە هۆکاری 61 هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەرەوە تاوانبار دەکه‌ن، به تایبه‌تی دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری رابردوو ده‌ستیپێكردووه و گرژیی له ناوچه‌كه‌دا دروست كردووه.
لە 17ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا لانیکەم 60 سەرباز به سووكی بریندار بوونه، کە زۆربەیان برینەکانیان له سه‌ریان بووه، بەرپرسانی سوپای ئه‌مریكاش دەڵێن هەموو ئەو ئەمریکییانەی بریندار بوون، گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
دوو بەرپرسی ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها دژه‌تیرۆری هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، تەنیا دوێنێ هه‌ینی سێ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
یەکێک لەو بەرپرسانە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت باسی لەوە کرد، به هۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە تەل بەیدر لە سوریا، سەربازێک بریندار بوو، بەڵام بە خێرایی گەڕایەوە سەر ئەرکەکەی.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان لە دوو شوێنی عێراق، کە بنكه‌ی هێزەکانی ئەمەریکای تێدان، ئەوانیش فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر و بنکەی سه‌ربازی عەین ئه‌لئەسەد، بەڵام هیچ زیان و بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە.
دەزگای دژه‌تیرۆری کوردستانیش لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە هێرشێك بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر كراوه.
لە دوای 7ی ئۆکتۆبەری رابردووه‌وه، تا ئێستا 32 جار هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کراوە و ئەوانی دیكه لە عێراق بووه.
پنتاگۆن له لای خۆیه‌وه وەڵامی هێرشه‌كانی داوەتەوە و سێ کۆمەڵە هێرشی بۆ سه‌ر ئەو دامەزراوانە کردوه، کە ئێران به‌كاریان ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئەو هێزانه‌ی، كه ئێران پشتیوانیان لێدەکات.