سبەینێ زوو تەم دەبێت

ئەمشەویش باران بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاوازەکان هەرێم بڵاوکردەوە، زۆرترین بڕیش لە قەزای ئاکرێ باریەوە کە 34.4 ملم باریەوە و کەمترینیش ە شەمامک بووە کە دڵۆپ دڵۆپ باریوە.

ئەمشەو هەینی، بەشی پێشبینی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە ئەو داتایانەی بڵاوکردووەتەوە، لە هەولێر 0.7 ملم و سلێمانی 0.8 ملم و دهۆک 4.2 ملم باران باریەوە جگە لەوەی لە قەزا و ناحیەکانی دیکە بە ڕێژەی جیاواز باریوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمشەو ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران بەتایبەت لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شارەکان، لە بەرەبەیانیشدا تەمێکی سوک دەبێت

بارانى 12 کاتژمێری هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

هەولێر 0.7 ملم
شەمامک دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام 6.6 ملم
سلێمانى 0.8 ملم
دهۆک 4.2 ملم
زاخۆ 1.0 ملم
ئاکرێ 34.4 ملم
ئامێدى 0.2 ملم
بامەرنێ 17.0 ملم
باتوفە 1.0 ملم
مێرگەسور 28.8 ملم
سیدەکان 9.2 ملم
بارزان 8.6 ملم
حاجى ئۆمەران 9.0 ملم
خەبات 1.0 ملم
مانگیش 8.0 ملم
سۆران 11.8 ملم