دەیان کەس بریندار بوون

بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.7 پلە فلیپینی هەژاند

964+

ژووری هەواڵ

بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.7 پلە لە باشووری فلیپین روویدا و تا ئێستا جگە لە زیانی مادی، گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەش راگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەری توێژینەوەی جیۆساینسی ئەڵمانی (GFZ)، بوومەلەرزەکە لە دورگەی مینداناو لە قووڵایی 60 کیلۆمەتر (37.3 میل) روویداوە.

ئەنجێل دوگادوگا، بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان لە شارۆچکەی گلانی کەنار دەریا لە نزیک ناوەندی بوومەلەرزەکە، بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی سەرەتایی بە میدیاکانی راگەیاند، لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستداوە و 18 کەسی دیکەش برینداربوون.

دوگادوگا ئاماژەی بەوەشکرد، بینای ئۆفیسەکانی شارەوانی و هۆڵی وەرزشی شارۆچکەکەش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و کارەبا کوژاوەتەوە.

دەزگای بومەلەرزەزانی فلیپین PHIVOLCS و سەنتەری هۆشداری تسونامی زەریای هێمن رایانگەیاندووە، پێشبینی تسونامی ناکرێت.

بوومەلەرزە لە نیپاڵی دا و هیندستانیش پێوە بوو

بوومەلەرزە لە نیپاڵی دا و هیندستانیش پێوە بوو