فەرمانگەی میدیا و زانیاری

150 هەزار کەس لە “هەژماری من” تۆمار کراون

+964
توانا نەقی

ئەمڕۆ چوارشەممە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، ژمارەی فەرمانبەرانی تۆمارکراو لە پرۆژەی هەژماری من گەیشتە 150 هەزار کەس.
“دەستکەوتی ئەمڕۆ: زیاتر لە 150 هەزار موچە خۆرە” ئەمە قسەی فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێمە لەسەر ناو تۆمارکردنی موچە خۆران لە پرۆژه‌ی “هەژماری من”.
دەشڵێت، ئامانجیانە تا کۆتایی ساڵی 2025 یەک ملیۆن موچەخۆر لە بانکی تایبەت تۆمار بکرێن.
ئەو بانکانەی کە لە پرۆژەی “هەژماری من” بەشدارن و موچەی فەرمانبەران دەکەنە ئەلیکترۆنی، پێنج دانەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندە کە پارەیان بۆ بنێرێت و ئەوانیش مانگانە بیدەن بە موچەخۆران.
کۆی بانکە بەشداربووەکان لە پرۆژەی “هەژماری من” بریتین لە بانکەکانی (Ashur، BBAC، Cihan وRT و NBI)، کە حکومەت موچەی فەرمانبەرانیان دەخاتە سەر.

حکومەت بەدوای بانکدا دەگەڕێت

حکومەت بەدوای بانکدا دەگەڕێت