ڤیدیۆ: راكردنی خه‌ڵك له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پاسپۆرتی سلێمانی ببینه
964+
ژووری هه‌واڵ
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی لە کامێرای چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه وەرگیراوە، خه‌ڵك به لێشاو لە کاتی کردنەوەی دەرگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی به‌ره‌و ناوه‌وه راده‌كه‌ن.
ڤیدیۆکە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئه‌م به‌یانییه بڵاویکردووەتەوە، بارانە و خەڵکەکە چەتری پێیە، لەسەریان نوسیووە “لەگەڵ دەستپێکی رۆژێکی نوێ، بەیانی ھەموو لایەکتان باش لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە”.