"ئەگەر لافاو بوو پەیوەندیمان پێوە بکەن"
شارەوانییەکانی هەولێر بۆ لاوفاو کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
964+
توانا نەقی
وەک ئامادەکارییەک بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی لافاو و بەهاناوە چوونی هاوڵاتیان لە کاتی روودانی لافاودا شارەوانی هەولێر ژمارەی پەیوەندی تیمەکانی لە شارەوانییەکان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاری هەولێر دەکەنەوە کە بە پێی کەش و هەوا شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە و سێ رۆژ دەخایەنێت بۆیە سەرجەم تیمەکانی سنووری شارەوانیەکانی هەولێر لە حاڵەتی ئامادە باشیدان، بۆ روودانی لافاو و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە هەر شەش شاروانیکەی سنووری خۆی چەندین ژمارەی تەلەفۆنی هێڵی گەرمی خستووەتە بەردەست و بڵاویکردووەتەوە کە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندیان پێوەبکەن.
بەرپرسی زۆنی شارەوانی یەک
مسعود فارس
07515032627بەرپرسی زۆنی شارەوانی دوو
محسن سلێمان
07503291365بەرپرسی زۆنی شارەوانی سێ
کەمەند سفین
07504486085بەرپرسی زۆنی شارەوانی چوار
بێستون ابراهیم
07514016683بەرپرسی زۆنی شارەوانی پێنج
بۆتان ابراهیم
07504368789بەرپرسی زۆنی شارەوانی شەش
شاهین دلشاد
07514540650
شارەوانی دەڵێت، سەرجەم تیمەکانی شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان و فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمان لە ئامادەباشیدان.