باسی چالاکیەکانی ئەمڕۆی سلێمانی دەکات

هەژان هێرش: بۆ کۆنسێرتی ئێوارە جلێکی کوردانەتر دەپۆشم

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ لە سلێمانی بەبۆنەی یادی 239 ساڵەی دروستبوونی سلێمانییەوە ئین سلێمانی کە پلات فۆرمی تایبەتە بە فێستیڤاڵ و چالاکیەکانی سلێمانی چەندین چالاکی جیاوازی راگەیاندووە.

هەژان هێرش وتەبێژی فەرمی ئین سلێمانی بۆ 964 وتی، چالاکیەکانمان لە باغی گشتی تا 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دوو پێشانگای تێدایە بەناونیشانی یادگاری شارێک، دووەمیان  سلێمانی پێشەنگی ئەدەبیاتی کوردی شارێکە، هاوکات یاریە کوردەوارییەکان بۆ منداڵان و لە کۆتایشدا یاری ئاگرین نمایش دەکرێت.

هەژان هێرش وەک ئەکتەر و پێشکەشکارێک ئاماژەش دەدات بەوەی هەمیشە لە بۆنەکان بە جلوبەرگی کوردیەوە دەردەکەوێت و دەشڵێت، بۆ کۆنسێرتەکەی ئێوارە کوردەواریتر دەپۆشم.

دوای ئەم چالاکیە ئین سلێمانی کاتژمێر 7 لە تەلاری هونەر کۆنسێرتێکی گەورەی هونەرمەندان نەجمدین غولامی و ئەیوب عەلی و هەژار زەهاوی بەڕێوە دەچێت .