له كوردستان هیچ ناكه‌ن
كۆمپانیایه‌كی نه‌وت یاریگه‌یه‌ك له به‌سڕه دروست ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئیدارەی خۆجێیه‌تی له قه‌زای مدەینه له باكووری شاری به‌سڕه رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی یاریگه‌یه‌كی تۆپی پێ و بنكه‌یه‌كی وه‌رزشی خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت، كه له لایه‌ن كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكییه‌وه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كراوه.
رافد ئه‌لشاوی سه‌رۆكی شاره‌وانیی قه‌زای مدەینه به 964ی راگه‌یاند، پرۆژەکە بەشێکە لە سوودە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیلی ئەمریکی له ساڵی 2022 بۆ خه‌ڵكی قه‌زاكه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو بڕی خه‌رجیی پرۆژه‌كه ئاشكرا بكات.
كۆمپانیاكه، كه ئێستا له كێڵگه‌ی نه‌وتی رۆژئاوای قورنه 1 كار ده‌كات و جگه له یاریگه‌كه، كه جێگه‌ی 500 هانده‌ر له خۆده‌گرێت، بنكه‌یه‌كی بۆ وه‌رزشوانان و لاوانیش دروست كردووه، هه‌روه‌ك قایمقامی مدینه واده‌ڵێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م پرۆژه‌ی كۆمپانیاكه‌یه له قه‌زاكه ئه‌نجامی ده‌دات، كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی جێبه‌جێكاره‌وه دروست ده‌كرێت و 85%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای 2024 ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت وه‌رزشوانانه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ساڵانێكه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییان بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست نه‌كردووه.