مۆلیده‌یه‌ك ته‌قییه‌وه و كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا
هۆگر عەدنان
كه‌مێك پێش ئێستا له ناحیه‌ی شۆڕشی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی ته‌قییه‌وه و ئاگر و دووكه‌ڵێكی زۆری لێ به‌رزبووه‌ته‌وه، كه‌سێكیش به‌م هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ست داوه، خاوه‌نی مۆلیده‌كه‌یه و گه‌نجه و خێزانداره، ئه‌مه‌ش به پێی چه‌ند شایه‌تحاڵێك كه بۆ 964 قسه‌یان كرد.
رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی سه‌نگاوییه‌كانی ناحیەی شۆڕش سەر بە چەمچەماڵ روویدا، كه لە کاتی ئیشپێکردنی مۆلیدەکەی گڕیگرتووە.
نورەدین فەخرەدین بەرپرسی یەکەی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی چەمچەماڵ بە964وت” لە ئەنجامی رووداوەکە گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 1993 بە مردوویی گەیاندرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشرەو، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کرا”.
سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ بە 964ی وت، تا ئێستا سەرقاڵی لێکۆلینەوەین لە رووداوەکە، مۆلیدەکە لە کاتی ئیشپێکردنی ئاگری گرتووه، زیانه مادییەکان زیاتر له 50 هه‌زار دۆلاره، گومانیش دەکرێت لە کاتی تێكردنی گاز مۆلیده‌كه ئاگری گرتبێت، چونکە بەشی تەنکی گازی مۆلیدەکە ئاگری گرتووه.
وتیشی، به ته‌نیا خاوه‌ن مۆلیده‌كه له شوێنی رووداوه‌كه بووه، بۆیه هێشتا به دروستی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه روون نییه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا