ملیۆنان بینەری هەیە
باوکێک سەما بۆ دەرچوونی کچەکەی دەکات
+964
پەری ساڵح
سەمای باوک و کچێک لەسەر ئاستی عێراق ملیۆنان بینەری هەیە و دەبێتە ترێندی سۆشیال میدیا.
ڤیدیۆکە تایبەتە بە ئاهەنگی دەرچووانی بەشی سڕکردن لە زانکۆی فراهیدی ئەهلی لە دوورگەی بەغدای گەشتیاری، تێیدا باوکێک دڵخۆشی خۆی بە سەما و گۆرانی بۆ دەرچوونی کچەکەی دەردەبڕێت و لە ئامێزی دەگرێت.
فۆتۆگرافەری ئاهەنگەکە عەلی هاشم تایبەت بە ترێندی 964 وتی، زۆربەی خوێندکارەکان کەسوکاریان بۆ ئاهەنگەکان دەهێنن، بەڵام ئەوەی بینیتان باوک و کچێک بوون کە خۆشییەکی زۆر بە چاوانیانەوە دیاربوو.