حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێین

شەڕ تا ئێستا 10 ملیار دۆلار لەسەر ئیسرائیل و سەروو 11 هەزار کەس لەسەر غەزە وەستاوە

964+

ژووری هەواڵ

بەپێی لێکدانەوەی وەزارەتی تەندروستی غەزە هەموو سەعاتێک لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل 15 کەس دەکوژرێن، شەش لەوانە منداڵن، لە هەمان کاتدا 60 کەسیش بریندار دەبن، ژمارەی کوژراوەکان 11180 کەسی تێپەڕاندووە.

ئاژانسی بلومبێرگ دەڵێت: تێچووی شەڕ هەر رۆژێک 260 ملیۆن دۆلار لەسەر ئیسرائیل دەوەستێت.

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت لە خۆرهەڵاتی سوریا بە فڕۆکە هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئامانجی سوپای پاسدارانی ئێران، کەناڵی فۆکس نیوزیش بڵاویکردەوە تا دوو سەعات دوای هێرشەکە دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە: هەفتەی پێشوو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا یەکێک لە گەورە راوێژکارەکانی ناردووە بۆ لوبنان و بە حیزبوڵای لوبنانی راگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک لێیان قبوڵ ناکەن هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.

ئوسامە حەمدان سەرکردەی حەماس دەڵێت: برایانمان لە کەناری خۆرئاوای فەلەستین ئاگادار دەکەمەوە دوای غەزە نۆرەی ئەوانە، بۆیە زیانی گەورە دەکەن لەم بێدەنگییە.

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ...

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ئەڵێم

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

ئەوەی لە غەزە روودەدات لە حاسڵات دەیزانیت

ئەوەی لە غەزە روودەدات لە حاسڵات دەیزانیت