پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون. فۆتۆ:سۆشیال میدیا
پارێزگا وا دەڵێت
زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونی ههولێر تاپۆ دەكرێن
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن، بۆ ئهمهش لیژنهیهك پێكهێنراوه.
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ یهكشهممه ئاشكرای كرد، لە ھەولێر زیاتر لە (120 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون لە (56) پڕۆژەی وەبەرھێنان، کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتیی وەبەرھێنان وەرگرتووە و پێكھاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو)، كه خەڵكیانی تێدا نیشتەجێیە، تاپۆ دەكرێن.
ئاماژه بهوهش كراوه، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.
به پێی ئاماری پارێزگای ههولێر، تا ئێستا لە سنووری پارێزگاى ھەولێر 6 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، 12 ھەزار یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.