"قبوڵ ناکەین خەڵکی بیانی لە شوێنی ئێمە کاربکەن"
کارمەندە دەرکراوەکانی کۆمپانیای DNO گردبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
زیاتر لە 300 کارمەندی کۆمپانیای DNO لەلایەن کۆمپانیاکە دەرکراون و ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ لە بەردەم کۆمپانیاکە لە نزیک کێلگەی نەوتی تاوکێ گردبوونه‌وه و ده‌ڵێن قبوڵ ناكه‌ین خه‌ڵكی بیانی له جیاتی ئه‌وان له كۆمپانیاكه‌دا كار بكات.
کارمەندەکان پێش دەکردنیان کاری جیاجیایان له كۆمپانیاكه دەکرد، له‌وانه (شوفێر، چێشتلێنەر، کرێکار، میکانیک، کارەبایی و هه‌تا دوایی)، ئێستا ئەو گەنجانە بێکارن و داوا دەکەن دووبارە بگەڕێننەوه سەر کارەکانیان، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گردبوونه‌وه و رێگای چوونە ناو کێڵگە و کۆمپانیاکەیان داخستووە و رێگە نادەن کەس بچێتە ژورەوە.
بڵند خالید، گەنجێکە لەوانه‌ی له کۆمپانیاکە ده‌كراوه، بە 964ی وت: ئەمە پێنج مانگە لە کۆمپانیاکە دەرکراوین و ئێمە خاوەنی ئەو زەوییەن، کە کۆمپانیاكه‌ی لەسەر دانراوه، بۆیه قبوڵ ناکەین زەوی ئێمە بەکاربهێنرێت و ئێمە لێ سوودمەند نەبین.
بیلال عادل، چێشتلێنەر بووه لە کۆمپانیاکە و بۆ 964 ده‌ڵێت، “ئێمە دەرکراوین و لە شوێنی ئێمە کارمەندی بەنگلادشی و بیانی کار دەکەن، چۆن دەبێت گەنجی خویان بێکار بکەن و خەڵکی بیانی بخه‌نه‌سه‌ر كار، ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناکەین و دەبێت بگەڕێینەوە سەر کاری خۆمان”.
بە قسەی خۆیان، كارمه‌نده ده‌ركراوه‌كانی كۆمپانیای DNO، جاری دووه‌مه گردبوونەوە دەکەن و داوا دەکەن دووبارە بگەڕێنەوە سەر کاری خویان، کەچی هیچ لایەنێکی فەرمی وەڵامیان ناداتەوە.
964 په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی رای ئه‌وان له باره‌ی داواكاریی كارمه‌نده ده‌ركراوه‌كان بزانێت، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌درایه‌وه.
DNO كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجییه له بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 25.3.2023 وه‌ستاوه، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی 964، كۆمپانیای DNO له كاركردن به‌رده‌وامه و به شێوه‌یه‌كی سنووردار له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ بازاڕی ناوخۆی هه‌رێم به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها لە کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوو کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان، کە ئەندامەکانی بریتین لە کۆمپانیاکانی DNO، گەنەڵ ئینێرجی، گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم، HKN ئینێرجی و شاماران پترۆلیۆم، رایانگەیاند، لە ساڵی 2023دا پلانی خەرجییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان بە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار کەمکردووەتەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا