وێنەی رووداوەکە. فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان
گەرمیان بووەتە گۆڕستانی ماتۆڕسوارەکان
ئه‌مڕۆ دووه‌م ماتۆڕسوار گیانی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له رووداوێكی هاتوچۆدا كه لەسەر رێگای کەلار – خانەقین، نزیک گوندی شێرەوەن روویداوه، ماتۆڕسوارێكی گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش دووه‌م ماتۆڕسواره ئه‌مڕۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
رووداوه‌كه ئه‌م به‌یانییه روویداوه و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا و ماتۆڕسکیلێک پێکیانداداوه، بە هۆیەوە ماتۆڕسواره‌كه گیانی لەدەست دا، كه لەدایکبووی ساڵی 2000ە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان، رووداوەکە بە شێوەیەک بووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە و
ماتۆڕسکیلیه‌كه‌ش بە پێچەوانەوە بۆ قەزای کەلار هاتووە، لە نزیک گوندی شێرەوەن پێکیانداداوە.
هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، لەلایەن تیمه‌كانیانه‌وه لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئه‌م رووداوه‌كه دوای ئه‌وه دیت، هه‌ر ئه‌مڕۆ هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناوچەی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستداوە.