بورجەکان بۆ ئەمڕۆ چیت پێدەڵێت؟
هەندێک لە بورجەکان ئەمڕۆ هەواڵی خۆش دەبیستن
+964
پێشبینیی بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نۆڤێمبەر
کاوڕ 21/3 – 19/4
سەرجەم ئەو کێشانەی لە کارەکەت رووبەرووت دەبێتەوە ئەزموونێکە و دەبێت بزانیت چۆن سوودی لێ دەبینیت، بگەڕێ بە دوای خاڵی هاوبەشی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی جێگیرتان هەبێت.
گا 20/4 – 20/5
چاوەڕوانی هەواڵ و گۆڕانکاری نوێ بە لە کارەکەت، کە رەنگە هەرگیز بڕوات بە روودانی هەندێک شت نەکردبێت، رۆتین زاڵ دەبێت بەسەر پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت و باشترە گۆڕانکاری بکەیت.
دووانە 21/5 – 21/6
ئەمڕۆ رۆڵێکی گرنگ هەیە لە کارەکەت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرسامکردنی بەرپرسانت، هەر دەرفەتێک بقۆزرەوە ئەگەر سوودی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، چونکە رەنگە ئەم ماوەیە بەهۆی پەستانی زۆری کارەوە ساردی لە نێوانتان هەبێت.
قرژاڵ 22/6 – 22/7
سەرکەوتن لە کارەکەت دەبێت ببێتە ئامانجی سەرەکیت، هەربۆیە دەبێت زیاتر ورد بیت و سەرنج بدەیت، هەوڵدەدەیت لەپێناو مانەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.
شێر 23/7 – 22/8
ئەمڕۆ پڕدەبێت لە هەواڵی نوێ و گۆڕانکاری گەورە کە کاریگەری ئیجابیان دەبێت و هەست بە ئاسوودەی دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پلان دادەنێن لەپێناو داهاتوو، هاوکات پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەردەبەن.
فەریک 23/8 – 22/9
هەرگیز هیچ بڕیاڕێک مەدە لەرووی پیشەییەوە پێش ئەوەی تەواو لێکۆڵینەوەی بۆ نەکەیت، کەشێکی رۆمانسی زاڵدەبێت بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا و هەنگاوی نوێ دەنێن.
تەرازوو 23/9 – 22/10
گۆڕانکاری نوێ لە کارەکانت روودەدات لەرووی پیشەییەوە و دەبێت ئامادەبیت بۆ هەموو رووبەروو بوونەوەیەک، باشترە پەیوەندیەکی هاوسەنگ دروست بکەیت لەنێوانی خۆشەیستەکەت و خێزانەکەت، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان بەردەوام بێت.
دووپشک 23/ 10-21/11
هەندێک لە هاوپیشەکانت ئیرەیت پێ دەبەن و دەیانەوێت وێنەت ناشرین بکەن لای بەرپرسانت، بەهۆی پەستانی زۆری کارکردنەوە خۆشەویستەکەت لێت دوور دەکەوێتەوە.
کەوان 22/11 – 21/12
نابێت کاردانەوەی توند و توڕەیی بەسەرتدا زاڵ بێت و رەنگ بداتەوە لە کارەکەت، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە پێکەوە کاتێکی رۆمانسی بەسەربەرن.
گیسک 22/12 – 19/1
رووبەرووی کێشە و گرفتی زۆر دەبیتەوە لە کارەکەت و دەبێتە هۆی ئەوەی بەدوای دەرفەتێکی نوێدا بگەڕێیت، پەیوەندیەکی رابردوو سەرهەڵدەداتەوە، بەڵام رێگامەدە زاڵبێت بەسەر ژیانی ئێستاتدا.
سەتڵ 20/1 – 18/2
رێگامەدە هیچ گرفتێک تواناکانت کەمبکاتەوە و دەبێت زیاتر ماندوو بیت و چارەسەر بدۆزیتەوە، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و دەکرێت دەرفەتی پێ بدەیت.
نەهەنگ 19/2 – 20/3
پێویست بە هاوکاری هاوپیشەکانت دەبێت لە کارەکەت لەپێناو سەرکەوتن و هەنگاوی نوێ، بڕیاڕێکی چارەنووساز لەبەردەمتدایە لەرووی سۆزداریەوە بەڵام دەبێت راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکەیت.