دیمەنی گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆڵی رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ کەمپی جەدعە لە عێراق _ وێنە: ANHA
خۆیان ئامادە کردووە
لە هۆڵەوە بۆ جەدعە.. 199 خێزانی دیکەی چەکدارانی داعش دەگوازرێنەوە
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە، 199 خێزانی عێراقیی، کە ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن خۆیان ئامادە کردووە، کەمپی هۆڵی باشووری شاری حهسهكهی رۆژئاوای كوردستان بەجێبهێڵن و بگوازرێنهوه کەمپی جهدعهی شاری موسڵ.
بە وتەی بەرپرسانی کەمپی هۆڵ بێت بۆ میدیا خۆجێجییەکان، ژمارەی ئەو خێزانانەی كهمپی هۆڵ بەجێدەهێڵن 199 خێزانن، کە 776 کەسن و خەڵکی ناوچه جیاوازهكانی عێراقن، کە 47 خێزان خهڵكی سەڵاحەدین، 50 خێزان نەینەوا، ئەنبار 85، کەرکوک 7، بابل 2 و بەغدا 8 خێزانن.
دووشەممەی رابردوو، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئهعرهجی، لە میانی “کۆنفرانسی حهوت باڵیۆزهكه” لە بەغدا رایگەیاند، 11 كاروانی خێزانه عێراقییهكانمان له كهمپی هۆڵی بۆ كهمپی جهدعە گواستووەتهوه، كه له هەزار و 567 خێزان پێكهاتبوون.
ئەم گواستنهوهیه بە پێی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و فەرماندەیی ئاسایشی عێراق و بهڕێوەبهرایهتیی کەمپەکە و بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.