ئەمڕۆ دوو هێرش کراوە

لە ماوەی 20 رۆژ 29 هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان

964+

فەهمی نەبی

ئەمڕۆ بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دوو کاتی جیاوازدا هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باکوری شاری حەسەکە و رۆژهەڵاتی فورات لە رۆژئاوای کوردستان.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی بنکەی خرابە جیر کراوە لەناوچەی رمێلانی نزیکی گوندەکانی باکوری حەسەکە، بەڵام بە موشەک خراوەتە خوارەوە و دواتر دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچەیە بیستراوە.

کەمتر لە کاتژمێرێک دوای ئەو هێرشە درۆنێکی دیکە ئاراستەی بنکەی ئەمریکیەکان لە رۆژهەڵاتی فورات کراوە، ئەویش خراوەتە خوارەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو درۆنانە لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئەو بنکانە کراون.

ئامارەکانی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەریدەخات لە 19ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا 29 هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان، شەش هێرشیان بۆ بنکەی تەنەف، پێنجیان بۆ کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، چواریان بۆ کێڵگەی گازی کۆنیکو، یەکێکی دیکەیان بۆ بنکەی ئەمریکیەکان لە روباربا لە گوندەکانی شاری مالیکیە، پێنجیان بۆ بنکەی خرابە جیر لە رمێلان، شەشیان بۆ بنکەی شەدادی، یەکێکیان بۆ بنکەی تل بەیدەر و یەکێکی دیکەیان بۆ بنکەی قسرەک بووە.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر کە پێشتر بنکەی هاوپەیمانان بوو، لەماوەی کەمتر لە سێ رۆژ ئەوە دووەم هێرشە دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو.

درۆن واز لە هەریر ناهێنێت و ئەمریکاش وەڵامی دایەوە

درۆن واز لە هەریر ناهێنێت و ئەمریکاش وەڵامی دایەوە

لەبارەی هێرشە درۆنیەکەی ئەمڕۆ دوو گێڕانەوەی جیاواز هە...

لەبارەی هێرشە درۆنیەکەی ئەمڕۆ دوو گێڕانەوەی جیاواز هەیە