964 سۆرا‌‌غی کردووە

لەبارەی هێرشە درۆنیەکەی ئەمڕۆ دوو گێڕانەوەی جیاواز هەیە

ژووری هەواڵ

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنی تورکیا هێرشی کردە سەر چەند گەریلایەکی پیادەڕۆ لەشارەدێی بۆسکین و تەندروستی راپەڕین دەڵێن دووان بەسەختی بریندار بوون، بەڵام دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، “دوو گەریلا کوژراون و دووانیش بریندارن”.

سەرەتای رووداوەکە 964 لەزاری تەندروستی رانیە بڵاویکردەوە تەنیا دوو بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی راپەڕین، هێندەی نەبرد دژە تیرۆری کوردستان رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، “کاتژمێر 11:15 خولەکی بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنی تورکی چوار چەکداری پەکەکەی کردووەتە ئامانج، دووانیان کوژراون و دووانیشیان بریندارن”.

964 لەگەڵ سەرچاوەیەکی ئاسایشی راپەڕین قسەیکردووە ئەوان جەخت لەسەر بریندار بوونی دوو گەریلا دەکەنەوە و هاوکات دەڵێن، چەند هاوڵاتیەک لەو ناوە بەهۆی ساچمەی درۆنەکە بە سوکی بریندار بوون”.

رووداوی بۆردوومانەکە لە شارەدێی بۆسکینی سەر بە رانیە بووە.