هانده‌رێكی زاخۆ داواكاری هه‌یه
بۆ چواره‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك زاخۆ نه‌یبرده‌وه
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئه‌مشه‌و زاخۆ و تەڵەبە یەکسان بوون.
ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی زاخۆ یارییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و ته‌ڵه‌به له گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامیشدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، به‌مه‌ش بۆ چواره‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك یانه‌ی زاخۆ نه‌یتوانی هانده‌رانی دڵخۆش بكات.
لە هەردوو گێمی یارییەکەدا ئاستی هه‌ردوو یانە له یه‌كه‌وه نزیك بوو، به گشتی یارییه‌كی به‌هێزیان كرد.
ئەحمەد سەلاح، راهێنەری یانەی تەڵەبە له دوای یارییه‌كه بە 964ی وت، “سوپاسی جەماوەری یانەی زاخۆ دەکەم پێشوازییەکی باشیان له ئێمە کرد، سەبارەت بە یارییه‌كه‌ش، زۆر بەهێز بوو، یانەی زاخۆ یانەیەکی بەهێزە و ئێمە بە یەکسانبوون رازین و بەدەستهێنانی خاڵێک لە یاریگه‌ی زاخۆ بە ئامادەبوونی ئەو جەماوەرە زۆرە، شتێکی ئاسان نییە، بۆیە دڵخوشین بە ئەنجامەكه”.
نێچیرڤان نەزیر، هاندەرێکی یانەی زاخۆیه و بە 964ی وت: “لە یانەکەمان رازین، بەڵام هێرشبەرێکی گوڵکارمان نییە سوود لە هێرشەکان ببینێت، داوا لە کارگێریی یانەکەمان و راهێنەر دەکەین چارەسەرێک بۆ ئەم ئەنجامە خراپانە بكه‌ن”.
دوای ئه‌م یارییه، زاخۆ له پله‌ی 17یه و ته‌نیا 3 خاڵی هه‌یه، ته‌ڵه‌به‌ش 4 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 13یه.
یانه‌ی زاخۆ چوار یارییه نه‌یتوانیوه بردنه‌وه تۆمار بكات و دۆڕانێك و سێ یه‌كسانبوونی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا