دیمەنی ئەو ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلەی لە کەلار پێکیاندادا.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە قەزای کەلار
لە دوو رووداوی جیاوازدا ماتۆڕ دوو کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کردووە
توانا نەقی
لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا لە شاری کەلار کە لە هەردووکیاندا ماتۆر هەبووە و دانەیەکیان لەگەڵ پاسکیلێک بووە دوو کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێک لە گەڕەکی بنگردی کەلار پاسکیلسوارەکە کە لە دایکبووی 2012 بووە بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
دەشڵێت، لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان ئاڵتیما و ماتۆڕسکێلێک لە نزیک کتێبخانەی گشتی کەلار، ماتۆڕسوارەکە کە لەدایکبووی 2005ـە، بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە.
هاتوچۆ دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی هەردوو رووداوەکەوە دەستپێکردووە.