سەنتەری شاری کەرکوک - وێنە: 964
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر
پەروەردەی کەرکوک بڕیاری قەدەغەکردنی 10 پیتی کوردی هەڵوەشاندەوە
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک قەدەغەی لەسەر بەکارهێنانی چەند پیتێکی زمانی کوردی هەڵگرت کە لەکاتی تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران بەکاردەهاتن و لە زمانی عەرەبیدا نین.
پیتەکان 10 دانەن و پێکهاتوون لە: ژ، پ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ڕ، ێ، ک.
لە 9ی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک داوای لە خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد، لە ئامادەکاریی لیستی ناوی خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی، لەبری ئەو 10 پیتە کوردیە، ھاوتا عەرەبیەکانیان بەکاربھێنرێن.
بڕیارەکەی پەروەردەی کەرکوک ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە، بۆیە دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر، پەروەردەی كەركوك بە نووسراوك ئەو بڕیارەی كشاندەوە و رایگەیاند، پاش پەیوەندیكردن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە پرۆژەی تیانووسی ئەلیكترۆنی پیتە كوردییەكان زیاددەكرێـت.