لە تەکیەی کاکەمەندی نزیک چەمچەماڵ

بەهۆی رووداوێکی هاوتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا و دووانی دیکە بریندارن

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، کەسێک گیانیلەدەستدا.

رووداوەکە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە لەنێوان ناحیەی تەکیەی کاکەمەند- چەمچەماڵ روویداوە و لەئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل بووە.

نورەدین فەخرەدین بەرپرسی یەکەی فریاکەوتنی خێرای بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ی وت، لە رووداوەکە دوو بریندار و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە، ئەوەی مردووە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵەو خەڵکی کەرکوکە، دوو بریندارەکە خەڵکی چەمچەماڵن و لەئێستادا لەژێرچاودێری پزیشکیدان لەنەخۆشخانەی شەهید پێشرەو لەچەمچەماڵ.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بۆ 964 راستی رووداوەکەیان پشتڕاست کردەوە، بەڵام وتیان “تاکو ئێستا ئەفسەری ئێشکگری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند وردەکاری رووداوەکەی بۆ نەناردووین”.

کارمەندێکی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ و سەرنشینێکی بری...

کارمەندێکی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ و سەرنشینێکی بریندار بوون