قەرەباڵغترینە

لە مامەڵەی پاسپۆرت سلێمانی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاندووە لە ژمارەی سەردانیکردن و دەرهێنانی پاسپۆرت قەرەباڵغترین فەرمانگەیە، بەجۆرێک هێندەی پێنج پارێزگای خوارووی عێراق سەردانی و مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرتی هەیە.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، ساڵی پار ئەم کاتانە زیاتر لە 92 هەزار کەس مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەنجامدابوو. بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە 151 هەزار مامەڵە.