قیژە و هاواری ژنێکی فەلەستینی لەو کاتەی پۆلیسی ئیسرائیل دەستگیری دەکەن
ژووری هەواڵ
پۆلیسی ئیسرائیلی دەچنە سەر ماڵی ژنێکی فەلەستینی لە ناوچەیەکی کەناری خۆرئاوا، بە تۆمەتی ”پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگیری دەکەن”.
ژنەکە هاوار دەکات و تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە، بەڵام ئەفسەرە ئیسرائیلییەکە سوورە لەسەر ئەوەی تۆمەتەکان بخوێنێتەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن ئەو ژنە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەر لەسەر واتساپ پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی ”بەیانییەکی شانازییە، خوا سەرتان بخات و بتانپارێزێت”.
ژنەکە لە سییەکانی تەمەنیدایە رەنگی دەشێوێت و لە ترسا هاوار دەکات دەڵێت ”من وتوومە خوا ئیسرائیل سەربخات”.
میدیاکانی فەڵەستین دەڵێن: پۆلیسی ئیسرائیل لە ماوەی ئەم مانگەدا (لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە) سەدان کەسیان بە تۆمەتی پشتیوانی حەماس دەستگیرکردووە، نیوەشەو یان بەرەبەیان هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکانیان و دەیانبەنە بنکەی پۆلیس و لەوێوە بۆ دادگا، بەڵام هێشتا نەزانراوە چارەنووسی ئەم ژنەی ناو ڤیدیۆکە چی بەسەرهاتووە.